نرخی نەوت 117 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ خاوی برێنت بە سەروو 117 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا.

مەترسییەكان لەبارەی پەككەوتنی بازرگانی و كێشەكانی ڕەوانەكردن بەهۆی سزاكانی سەر ڕوسیا هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەن.

جگەلەوەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) و هاوپەیمانەكانی، لەنێویشیاندا ڕوسیا، بڕیاریاندا بە هێشتنەوەی زیادەی بەرهەمهێنان بە بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەم مانگەوە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەیرانی ئۆكرانیا و پشتگوێخستنی داوای بەكاربەران بۆ زیادكردنی بەرهەم.

گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت 3.62 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 117.18 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش بەرزترین نرخیەتی لە ئابی 2013ەوە.

خاوی ڕۆژئاوای تەكساس-یش گەیشتە 113.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بە بەرزبوونەوەی 3.28 دۆلار دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، “قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی”. سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی…
Total
0
Share