شاجوانی زەوی و هەوا و ئاو و ئاگر هەڵبژێردران

رێکخراوی شاجوانی زەوی بۆ ئەمساڵیش مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانانی بەڕێوەبرد و شاجوانی زەوی و هەوا و ئاو و ئاگری لە جیهاندا هەڵبژارد.

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکدا، کە لە لایەن رێکخراوی شاجوانی زەوی جیهان لە وڵاتی فلیپین بەڕێوەچوو، کچێکی کۆریای باشوور بە ناوی مینا سوچوا وەک شاجوانی زەوی هەڵبژێردرا.

هەر لەو ئاهەنگەدا شیردان مۆرتلۆک شاجوانی ئوستورالیا وەک شاجوانی هەواو و ئەندریا ئۆگویلیرای کۆڵۆمبی وەک شاجوانی ئاگر و نادین ئەیوبی فەلەستینی وەک شاجوانی ئاو هەڵبژێردرا.

لە بارەی هەڵبژاردنییەوە نادین ئەیوب رایگەیاند، بە مەبەستی بایەخدان بە بواری ژینگە بەشداری لەو کێبڕكێیەدا کردووە و توانیویەتی نازناوی شاجوانی ئاو بەدەستبهێنێت.

https://www.youtube.com/watch?v=9mm54Nso83s&t=6221s

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لێکچووەکەی نێیمار پاسەوانان هەڵدەخڵەتێنێت و دەچێتە یاریگاوە

بابەتی دواتر

قاچاخچییەکی کورد لە بەریتانیا دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
Total
0
Share