قاچاخچییەکی کورد لە بەریتانیا دەستگیرکرا

بە گومانی ئەوەی پەیوەندیی بە خنكانی 27 كۆچبەرەوە هەیە، پۆلیسی بەریتانیا قاچاخچییەکی کوردی دەستگیرکرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی نیشتمانیی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان، کەسێک بە ناوی ھەرێم ئەحمەد ئەبوبەکر كە تەمەنی 32 ساڵە، لە ناوچەیەکی نزیک شلتنھام لە باکووری خۆرئاوای بەریتانیا دەستگیرکراوە، بە گومانی ئەوەی ئەندامە لە گرووپێکی تاوانکاریی رێکخراو کە کاری گواستنەوەی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا.

كۆتایی ساڵی رابردوو 27 كۆچبەر بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز خنكان، 16 كەسیان كورد بوون و رووداوەكە لەسەر ئاستی كوردستان و ئەوروپا كاردانەوەی فراوانی بە دوای خۆیدا هێنا، هەردوو حكومەتی فەرەنسا و بەریتانیا جەختیانكردەوە لەوەی چیتر دەستەوەستان نابن و قاچاخچییەكانی مرۆڤ سزادەدەن.

ھەرێم ئەحمەد تۆمەتبارە بەوەی رۆڵی سەرەکیی ھەبووبێت لە خنکانی ئەو 27 کۆچبەرەی نۆکەندی ئینگلیز، بڕیارە ئەمڕۆ ببرێتە بەردەم دادگای وێستمنستەر لە بەریتانیا بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی.

بابەتی پێشتر

شاجوانی زەوی و هەوا و ئاو و ئاگر هەڵبژێردران

بابەتی دواتر

پشکنینێک دەتوانێت بەر لە 10 ساڵ مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشکرابکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share