ژنێك منداڵێك ژەهرخوارد دەكات چونكە نمرەكانی لە نمرەی كوڕەكەی بەرزتربوون

تەنها لەبەر ئەوەی نمرەكانی خوێندنی لە نمرەكانی كوڕەكەی بەرزتربوون، ژنێك مێردمنداڵێك دەرمانخوارد دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش حەب دەكاتە ساردییەوە.

ڕووداوەكە لە هیندستان ڕوویداوە، مێردمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ لەسەر ئاستی پۆلەكەی نمرەی بەرزی بەدەستهێناوە، ئەوەش دایكی هاوپۆلێكی تووڕە و نیگەرانكردووە چونكە نمرەكانی كوڕەكەی كەمتربوون.

بەپێی میدیای هیندستان، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو كاتێك خوێندكارەكان سەرگەرمی چالاكی و مەشقی ساڵانەیان بوون، پاسەوانی خوێندنگەكە بوتڵێك ساردیی داوە بە خوێندكارە زیرەكەكە كە ناوی “بالا مانيكاندان”ـە و ئەویش خواردوویەتییەوە و دواتر تەندروستیی تێكچووە و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دوو جار ڕشاوەتەوە.

ماڵپەڕی ئیندیان ئێكسپرێس بڵاویكردەوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە دایكی یەكێك لە خوێندكارەكان دەرمانی كردووەتە ساردییەكەوە و بە پاسەوانەكەدا ناردوویەتی بۆ بالا مانيكاندان.

ژنەكە ناوی ساهیرانییە، دانی بەوەدا ناوە كە ژمارەیەكی زۆر حەبی سكچوونی كردووەتە ساردییەكەوە بۆ ئەوەی خوێندكارەكە نەتوانێت بەشداریی چالاكییەكان بكات، بەڵام كاریگەرییەكەی هێندە زۆربووە مێردمنداڵەكەی تووشی ژەهراویبوون كردووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

یەكەم لێدوانی تۆخێل دوای دەركردنی

بابەتی دواتر

تەنها یەك گرێبەست لەبەردەم ڕۆناڵدۆ بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share