ڤیدیۆ.. لێکچووەکەی نێیمار پاسەوانان هەڵدەخڵەتێنێت و دەچێتە یاریگاوە

هاندەرێکی بەرازیلی بە ناوی ئیگۆن ئۆلیڤێرا کە بە هاوشێوەی یاریزانی وڵاتەکەی نێیمار ناسراوە، لە یاری نێوان هەڵبژادەکەی و سویسرادا پاسەوانانی یاریگاکەی هەڵخەڵەتاند و چووە ژوورەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، “هاندەرێکی بەرازیلی بە ناوی ئیگۆن ئۆلیڤێرا، کە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ نێیمار یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەیە، هاوشێوەی ئەو خۆی دەگۆڕێت و دەچێتە ئەو یاریگایەی کە بڕیاربوو یاری نێوان بەرازیل و سویسرای تێدا بەڕێوەبچێت”.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت ئۆلیڤێرا دەتوانێت کارمەندانی پاسەوانی یاریگاکە هەڵبخەڵەتێنێت و وابزانن کە یاریزانەکەیە و رێگەی دەدەن بچێتە یاریگاکەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەو یاریزانە بەهۆی لێکچوونی لە نێیمار خەڵكی و تەنانەت میدیاکانیش بکاتە هەڵەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share