ئەڵمانیا لەسەر راكێشانی غاز لەگەڵ قەتەر رێككەوت

كۆمپانیاكانی قەتەر بۆ وزە و كۆنۆكۆ فیلیپسی ئەڵمانی رێككەوتنی فرۆشتن و كڕینی غازیان واژووكرد كە بەپێی ناوەرۆكەكەی غازی قەتەری بۆ ئەڵمانیا بۆ ماوەی 15 ساڵ هەناردە دەكرێت، وەزیری ئابوریی ئەڵمانیاش ماوەی رێككەوتنەكە بە “ناوازە” ناودەبات.

بەپێی رێككەوتنەكە ئەڵمانیا غازی سروشتیی شلی قەتەری لە ساڵی 2026ەوە پێدەگات، دوای ئەو ڕێككەوتنەكەی هەردوو كۆمپانیاكە ئەمڕۆ واژوویانكرد.

لەدوای شەڕی روسیا و ئۆكرانیاوە لە شوباتی رابردوو، كێبڕكێ لەسەر غازی سروشتی زیادیكردووە، ئەوروپا بەتایبەت پێویستی بە جێگرەوەی غازی روسی هەیە كە كیشوەرەكە نزیكەی 40%ی پێداویستییەكانی لێیەوە دابیندەكات.

بەپێی پڕۆژەكە غازی كێڵگەی باكووری قەتەر دەگەیەندرێتە ئەوروپا، ساڵانە دوو ملیۆن تۆن غاز بۆ ئەڵمانیا فەراهەندەكات.

لای خۆیەوە رۆبەرت هابیك، وەزیری ئابوری ئەڵمانیا ماوەی رێككەوتنەكە كە 15 ساڵە بە “ناوازە” ناوبرد.

گرێبەستەكە بە چەند رۆژێكی كەم دێت پاش واژووكردنی كۆمپانیای قەتەر بۆ وزە لەسەر گرێبەستی فرۆش و كڕینی غاز بۆ ماوەی 27 ساڵ لەگەڵ كۆمپانیای سینۆبك-ی چینی.

كێڵگەی باكوور بەشێكە لە گەورەترین كێڵگەی غاز لە جیهاندا، كە قەتەر لەگەڵ ئێران تیایدا هاوبەشە.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی گۆڕانی كەشوهەواوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی نمرەی چەند قۆناغێکەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share