وەزارەتی پەروەردە لەبارەی نمرەی چەند قۆناغێکەوە بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی نمرەی بازنەی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتییەوە بڕیاریدا، بەپێی بڕیارەکە دەبێت سێ ڕۆژ بەر لە تاقیکردنەوەکان نمرەکان دابنرێن.

بەپێی نووسراوێک کە وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی کردووە هاتووە، نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەم بۆ قۆناغەکانی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی لە سێ ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان دابنرێت.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پێویستە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بۆ نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەم کە بریتییە لە 25 نمرە بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی سێ رۆژ پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دابنرێت، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو لە رۆژەکانی 10، 11 و 12ی 12ی 2022دا دابنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: گرێبەستێکمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا لەکاتی…
Total
0
Share