کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشە لە تویتەر دەکات

لۆگۆی كۆمپانیای ئەپڵ

بەڕێوەبەری کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی ئەپی تویتەری لە ئەپ ستۆری بەرهەمەکانی سیستەمی IOS کردووە، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات.

ئیلیۆن مەسک، لە تویتێکدا رایگەیاند، “کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی ئاپی تویتەر لە ئەپ ستۆری بەرهەمەکانیی کردووە، بەڵام هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “کۆمپانیای ئەپڵ بە رێژەی %30 باجی لەسەر داناوین، لە بەرامبەر بوونی ئاپی تویتەر لە ئەپ ستۆری بەرهەمەکانیدا؟”.

لای خۆیەوە رۆژنامەی فایناشناڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە، “بەشێک لە ئاژانسە ریکلامییەکان بەهۆی سیاسەتەکانی مەسک لە ئیدارەدانی کۆمپانیای تویتەر کارکردنیان لەگەڵیدا راگرتووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
Total
0
Share