تیکتۆک لەئەمریکا کەوتەوە کار

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، تیکتۆک جارێکی دیکە لە ئەمریکا بەردەستە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە ئەمڕۆ دەستبەکاردەبێت رایگەیاند، پلاتۆڕمی تیکتۆک کە رۆژی یەکشەممە قەدەغەکرا ئێستا دووبارە بەردەستە.

پلاتفۆڕمی تیکتۆک رایگەیاند، گەرەنتی پێویستیان لە ترەمپ وەرگرتووە و ئێستا دووبارە ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا کاردەکات.

رۆژی یەکشەممە، هەزاران بەکارهێنەری تیکتۆک راپۆرتیان دا کە پلاتفۆرمەکە لە ئەمریکا کارەکانی وەستاوە و ئەپەکەی لە ئەپ ستۆر نەماوە، هەروەها ئاگادارینامەیەک بۆ بەکارهێنەران دەچوو نووسرابوو قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا پەسەندکراوە.

تیکتۆک هەڕەشەی راگرتنی ئەپەکەی لە ئەمریکا کردبوو، دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا یاسایەکی فیدراڵی پەسەندکرد کە لە رۆژی یەکشەممەوە کارەکانی تیکتۆک قەدەغە دەکات، بەهۆکاری ئەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت و مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دروستدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share