شەش ژن پێکەوە گەشتێکیان بۆ بۆشایى ئاسمان ئەنجامدا

لە رووداوێکى بێ پێشینەدا شەش ژن بەیەکەوە لە تەکساس گەشتێکى کورتیان بۆ بۆشایى ئاسمان ئەنجامدا.

گەشتەکە دوێنێ دووشەممە 14ى نیسان لە تەکساس لەڕێى کەشتیی ئاسمانی (New.Shepard) کە لەلایەن کۆمپانیای (Blue.Origin) دروستکراوە و پەرەیپێدەدرێت، ئەنجامدرا.

لەمیانەیدا کەشتیوانانى ئاسمانى گەیشتن بە بەرزیی 340 هەزار پێ لەڕووی زەریاوە، ئەمەش دەکاتە بەرزایی نزیکەی 103 کیلۆمەتر.

لوقمان حەوێز، نووسەر و شارەزاى کوردى بوارى فەلەکناسى و بابەتە زانستییەکان رایگەیاند، وەکو پێوەرێک بۆ ئەوەی گەشتێک بە گەشتی بۆشایی ئاسمان دابنرێت، دەبێت کەشتیەکە لانیکەم 100 کیلۆمەتر لە ئاستى رووى زەریاوە بەرزبێتەوە بۆ ئاسمان، لەو بەرزیەش گۆی زەوی دەردەکەوێت، ئەگەر رۆژیش بێت، ئاسمان بەتاریکی دەردەکەوێت و ئەستێرەکانیش بۆ دیدی کەشتیوانان دەردەکەون.

روونیشیکردەوە، کۆمپانیای “بلو ئۆریجین” هاوشێوەى “سپەیس ئێکس” بنکەکەی لە تەکساسى ئەمریکایە و، کێبڕکێ لەگەڵ سپەیس ئێکس دەکات لەبواری پشکنینەکانی بۆشایی ئاسمان و، خاوەندارێتییەکەى بۆ جێف بەیزۆز-ى ملیاردێری ئەمریکی دەگەڕێتەوە.

یەکێک لە بەشداربووانى گەشتەکە خانمە گۆرانیبێژ کەیتی پێری Katy.Perry بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share