نێچيرڤان بارزانى رایدەگەیەنێت، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی دوا سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بۆ بەغداد بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە كۆبوونەوەدا لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵ و لايه‌نه سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێكرد و جه‌ختيان له هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غداد له ماده‌ی (140)، بودجه و شایسته دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
ئاماژە بەوەشدەكات، نێچيرڤان بارزانى و محەمەد شیاه سودانى به ته‌واوى هاوڕابوون و دووپاتيانكرده‌وه كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه به هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێگه به بوونى گرووپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت.
دووپاتیشیانكردەوە، هه‌ولێر و به‌غداد به ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه به‌ر.
نێچيرڤان بارزانى دڵنيايیدا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزله‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە و وتی، “بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە رۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت”.