(ڤیدیۆ) گانا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر کۆریای باشوور تۆمارکرد

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی گانا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر کۆریای باشوور تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ دووشەممە، لە یاریگای (استاد المدینە التعلیمیە) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی گانا و کۆریای باشوور ڕووبەڕووبوونەوە و گانا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی تۆمارکرد.‏

گۆڵەکانی گانا لە خولەکەکانی 24، 34، 68 لەلایەن محەممەد سالیسو، محەممەد قودوس (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکانی کۆریای باشوور لە خولەکەکانی 58، 61 لەلایەن چو کیو سیۆنگەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، گانا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە سێ خاڵ و چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی گرووپی هەشتەم، بڕیارە ئەمشەو لە هەمان کۆمەڵەدا کاتژمێر (07:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان پۆرتوگال بەرامبەر ئورۆگوای یاریی بکات.

بابەتی پێشتر

نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه‌

بابەتی دواتر

ئافرەتێك كە ماددەی هۆشبەری لە جلەكانیدا شاردبووەوە لە گەرمیان دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نهێنییەکەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لە دوواین چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی 2022 چوار تاوەکو…
Total
0
Share