بارانی بەلێزمە و هەورەتریشە هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، بارانبارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ بارانبارین بە شێوەى پچڕپچڕ و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێم.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لەکاتەکانی شەودا رێژەى دابارینەکە بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆڕێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی هەرێم دەربارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ رێنماییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، پێویستە لە…
Total
0
Share