ئۆتۆمبێلێك له‌ هه‌ولێر ته‌قییەوە و هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئۆتۆمبێلێك لە گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هەولێر تەقیوەتەوە و قوربانیی هەیە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان كە قسەیان بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار هاوڵاتی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر یەكێك لە بریندارەكان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، لەنێو بریندارەكاندا منداڵێك هەیە كە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەگەڵ دوو بریندارەكەی تردا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر لەژێر چاودێریی چڕدان.

پەیامنێری ئێستا لە هەولێر ڕوونیكردەوە، ئۆتۆمبێلەكە لە كۆڵانێكی گەڕەكی سێتاقاندا ڕاگیرابوو، دوای چەند كاتژمێرێك تەقیوەتەوە و تا ئێستا زانیاریی پشتڕاستكەرەوە نییە كە تەقینەوەكە تیرۆریستی بووە یاخود هۆكاری تری هەبووە.

ڕاشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی ڕووداوەكەن، بەڵام هیچ لایەنێك زانیاری و ڕوونكردنەوەی فەرمی لەبارەی تەقینەوەكە و هۆكارەكەیەوە نادات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو بە شانازییەوە ناوی مامۆستا عەزیز گەردی دەهێنێت

بابەتی دواتر

بەهۆی خراپیی کوالێتیی بەنزین چوار بەنزینخانە لە دهۆک داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share