ترەمپ پاڵپشتی کۆمارییەکان لەدەستدەدات

دۆناڵد ترەمپ

راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی داوایکردن روخسارێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا دەربخرێرێت و دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکرێت.

جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاندووە، “حزبی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا پێویستی بە رووخسارێکی نوێیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دۆناڵد ترەمپ لە راپرسییەکانی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەی لایەنگرانی کەمیکردووە و پشتیوانیی لەدەستداوە”.

باسی لەوەش کرد، “تەنها پرسیارێک کە دێتە بەردەممان ئەوەیە، ترەمپمان دەوێت یان رووخسارێکی نوێ؟لەو بڕوایەدام لە کۆتا راپرسیدا 50٪ دەڵێن رووخسارێکی نوێمان دەوێت”.

جەختیشی کردەوە، “بە راستی گەر بمانەوێت هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببەینەوە، ترەمپ بژاردەیەکی باش نییە”.

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە كۆتایی هات

بابەتی دواتر

بەهەدەردانی سامانی عێراق لە ساڵێکدا 300 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share