براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرا کرا

دەستەی دیاریکردنی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020 لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، خەڵاتەکەیان بە رێکخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی World Food Programme (WFP) بەخشی.

 

لە مەراسیمێکدا ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەکەم کە لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی درایە ڕێکخراوی پرۆگرامی خۆراکیی جیهانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پای ئەو هەوڵانەی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی برسێتی و ئاسایشی خۆراک داویەتی.

ڕێکخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە و ساڵانە لە دەیان وڵاتی جیهان کار لەسەر دابینکردن و هاوکاریی خۆراکی دەکات، هاوکات لەگەڵ ئەوەش بە ڕاپۆرت هۆکار و مەترسییەکان بۆسەر ئاسایش خۆراک لە ناوچەکاندا دیاری دەکات و ڕێگەچارە دەداتە دەست حکومەتەکان تا ڕێگە لە برسی بوون یان خراپ بوونی ئاسایشی خۆراک بگرن.

ئێستا ڕێکخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، لە 80 وڵاتی جیهاندا نوسینگەی هەیە و لە ڕێگەی ئەو نوسینگانەوە خۆی دەگەیەنێتە وڵاتە هەژارەکان و ئەو وڵاتانەی بەهۆی ئاسەواری جەنگەوە خەڵکەکەی بە ئاسانی دەستیان بە نان ناگات.

بابەتی پێشتر

پلانیان هەبوو ڕاپەڕین بکەن و حاکمی ویلایەتەکەش بڕفێنن

بابەتی دواتر

بەڕێوبەرە کۆرییەکەی بەندەری فاو بە مردووی لە ژوورەکەیدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا. ئاژانسی ڕۆیته‌رز…
Total
0
Share