لە چین 100 ئۆتۆمبێل توشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لەسەر رێگایەکی خێرا بەیەکیاندادا، زیاتر لە 9 کەس برینداربوون.

رووداوەکە لە شاری سوژۆی چین روویدا و پێدەچێت بەهۆی کەشوهەواوە بووبێت، پۆلیس رایگەیاندووە 9 کەس بەهۆی رووداوەکەوە تووشی برینداری بوون کە سیانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانەی دیکە برینەکانیان سووک بووە.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، بەشێکی زۆری چین کەوتە ژێر کاریگەری شەپۆلی کەشوهەوای سارد و زریانی بەفر، ئەمەش کاریگەریی لەسەر هاتوچۆ هەبووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا دەكات، سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لەكەی دابنێت.…
Total
0
Share