بۆ یەكەمجار ژنێك بە وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور دیاریكرا

چۆی سۆن هۆی

كۆریای باكوور بۆ یەكەمجار ژنێكی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی دیاریكرد.

چۆی سۆن هۆی جێگری پێشووی وەزیری دەرەوە وەك وەزیری نوێی دەرەوەی كۆریای باكوور لەمیانەی كۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتدار بە سەرۆكایەتیی كیم جۆنگ ئۆن دیاریكرا، وەك ئەوەی ئاژانسی فەرمی وڵاتەكە بڵاویكردەوە.

چۆی جێی ڕەی سۆن گوۆن بەرپرسی سەربازیی پەڕگیری پێشوو دەگرێتەوە كە سەرۆكایەتیی وتوێژەكانی لەگەڵ كۆریای باشوور كرد.

چۆن دیپلۆماتكارێكە زمانی ئینگلیزی دەزانێت و پێشتر ڕاوێژكاری نزیك لە كیم بووە لەمیانەی وتوێژە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان، یاوەری سەرۆكی كۆریا بووە لە كۆبوونەوەكانی لوتكە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: 50 مێگاوات کارەبا بۆ سلێمانی زیادکراوە

بابەتی دواتر

بایدن: ئێمە ڕاستمانکرد.. بەڵام زیلینسکی گوێینەگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share