کیم جۆن ئون: دەمانەوێت ببینە خاوەنی بەهێزترین هێزی ئەتۆم لە جیهاندا

کیم جۆن ئون رایگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی ئەوەیە ببێتە خاوەنی بەهێزترین هێزی ستراتیژیی لە جیهاندا.

کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، “بونیادنانی هێزی ئەتۆمی وڵاتەکەمان گرنگترین دۆسیەیە، ئامانجی کۆتاییمان بوونە خاوەنی بەهێزترین هێزی ئەتۆمییە لە جیهاندا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بونیادنانی هێزی ئەتۆمی بۆ پاراستنی سەروەری و گەلە بە شێوی دڵنیاییکەر، ئامانجی کۆتاییمان بوونە خاوەنی بەهێزترین هێزی ستراتیژییە لە جیهاندا، هێزێک کە لە رابردوودا هاوشێوەی نەبووبێت”.

وتیشی، “زانایانی وڵاتەکەمان بازێکی گەورەیان لە گەشەدان بە تەکنەلۆجیای مووشەکی بالیستی داوە”.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی کۆریای باکوور لە کاتێکدایە، نوێترین مووشەکی خۆی لە جۆری هواسونگ – 17 ی بالیستی کیشوەربڕ تاقیکردەوە و بەڵێنیدا بەرەنگاری هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا ببێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

داڕمانی زەوی لە دوورگەیەكی ئیتاڵی قوربانی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share