نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەردانێک دەچێتە بەغداد، سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێم درێژەپێدەری سەردانی پێشووی دەبێت، کە بەهۆی رووداوەکەی شاری دهۆکەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکای سەردانەکەی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆکەوە تەواونەکرا و گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

سەردانی پێشووی نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی سێشەممە 22ی تشرینی دووەم بوو، بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، بەڵام بەهۆی رووداوی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە دهۆک کە بووەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە 35 کەس، سەرۆکی هەرێم گەرایەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ناوەندیی یاسایی یەکێتی: ئێستا هەرێم لە غیابی دەسەڵاتی یاساداناندایە

بەرپرسی ناوه‌ندیی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “‌ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه ‌و پێویسته‌ به‌ زووترین…
Total
0
Share