داڕمانی زەوی لە دوورگەیەكی ئیتاڵی قوربانی لێدەكەوێتەوە

ژنێك گیانیلەدەستدا و نزیكەی 10ی دیكە لە خانەی بێسەروشوێنبوواندان، پاش داڕمانی زەوی كە بووە هۆی داڕوخانی ژمارەیەك خانوو لە دورگەی ئیسكیا-ی گەشتیاریی لە ئیتاڵیا.

داڕمانی زەوییەكە لە ئاكامی بارانی بەخوڕ كە بووە هۆی لافاو روویدا.

بارانبارینی بەخوڕ كاسامیچۆلا تیرمی گرتەوە، كە یەكێك لە شەش شارۆچكە بچوكەكەی دوورگەكە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو و داڕمانی خانووەكان.

بەپێی وتەی كلادودیۆ بالۆمبا، حاكمی ناپۆلی ئەوەی دڵنیان لەبارەی مردنییەوە یەك حاڵەتە كە ژنێكە، هەشت بێسەروشوێنبوو دۆزراونەتەوە كە لەنێویاندا منداڵ هەیە، تائێستا نزیكەی 10 كەس لە خانەی بێسەروشوێنبوواندان.

پێشتر لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە دوو كەس رزگاركران كە لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون.

ئیسكیا دوورگەیەكی گڕكانییە، سەرنجڕاكێشە بۆ سەردانكەران بەهۆی بوونی گەرماوەكانی و كەناراوە سەرنجڕاكێشەكانی. ناوچەیەكی پڕ دانیشتووانە و بەپێی ئامارەكان ژمارەیەكی زۆر باڵەخانەی بەشێوەی نایاسایی لەسەر بونیادنراوە، ئەمەش بەردەوام دانیشتووانەكەی دەخاتە بەردەم مەترسیی لافاو و بومەلەرزەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا: لەمەودوا پەنابەران ناتوانن خێزانەکانیان بهێنن

راوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە رێکارەکانی بەرامبەر پەنابەران چڕکردووەتەوە. گۆنا ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند،…
Total
0
Share