ئەمریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژەمی سێیه‌می ڤاكسین

ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژەمی سێیه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر.

ئاژانسی خۆراك و ده‌رمان “FDA”ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریی مرۆیی لە ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ بۆ كه‌سانی 65 ساڵ و سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه، هەروەها تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانیان مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌.

ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بڕیاریشیداوە، دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ دوای شه‌ش مانگ له‌ دۆزی دووه‌م به‌كاربهێنرێت.

مانگی ڕابردوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو‌، دوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی ئاژانسی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا و دامەزراوەی بنەبڕکردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان، پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێن كه‌ دۆزی سێیه‌می ڤاكسین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ساڵ.

پێشتریش هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیك ئاشكرایانكردبوو، ڤاكسینەكەیان سەلامەتە بۆ منداڵانی تەمەن 5 – 11 ساڵان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسینەوە و لابردنی ترەمپ.. دیموكراتی و بەشێك لە كۆمارییەكانیش لەسەری كۆكن

سەركردەی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دوپاتیدەكاتەوە ئەنجومەنەكەیان سوورە لەسەر بەرزكردنەوەی بەندەكانی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی فەڕەنسی لە کاتی نمایشدا کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی ئایرۆباتیکی بچووک ئەمڕۆ هەینی لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا لە کەناراوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا کەوتەخوارەوە…
Total
0
Share