دارا سێکانیانی: حکومەتی هەرێم بێباکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر مووچە و بژێویی هاوڵاتییان بێباکە.

دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لەرابردوودا دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری لەبارەی مووچەوە دا، بەڵام هەرێم پابەند نەبوو، ئێستا بەجێگەی هەنگاونان بۆ چارەسەر، قەیرانەکان ئاڵۆزتر دەبن.

وتیشی، ساڵانێکە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بوونەتە قوربانی، حکومەتی هەرێم بێباکە هیچ بەرنامە و پلانێکی نییە، وەکو ئەوەی بەرپرس نەبێت لە بژێویی ژیانی هاوڵاتییان هیچ هەنگاوێک نانێت، لەکاتێکدا داهاتی ناوخۆشی لەبەردەستە و ئەو بەرپرسیاری یەکەمە لە دابینکردنی مووچە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا ڕەسوڵ: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچەكانی نێوانمان

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەو ‏ناوچانەی لەبەردەم هەڕەشەی داعشدان ڕادەگەیەنێت، دەڵێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ…
Total
0
Share