کاردۆ محەمەد: بزوتنەوەی گۆڕان خۆی رێکدەخاتەوە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەرکی کۆنفرانسی گۆڕان هەڵسەنگاندنی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێدراوەکان و رێکخستنەوەی بزوتنەوەکەیە.

کاردۆ محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەرکی کۆنفرانسی  گۆڕان هەڵسەنگاندنی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێدراوەکانە و ئامانجی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕان یەکێک لە هەنگاوەکانی کۆتاییهێنانە بە پارچە پارچەبوون و ناکۆکی لەنێو ماڵی کورددا، پێویستە هەمووان دژایەتی گەندەڵی بکەین و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەنێوخۆدا یەکگرتووبین.

بەپێی ئەو دەستورەی لە کۆنفرانسدا پەیڕەو دەکرێت، لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵبژاردن دەکرێت و مەکۆکان دروستدەکرێن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەکە هەڵدەبژێردرێت، کاردۆ محەمەد وای وت.

ئەمڕۆ دووەمین کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 800 کەس بەڕێوەدەچێت.

 

 

بابەتی پێشتر

كەشناسی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەلێک باڵدوین بۆ دووەم جار تۆمەتبارکرایەوە بە کوشتنی هاوپیشەیەکی لە کاتی تۆمارکردنی فیلمێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share