بەشێك لە سەرچاوەكانی ئـاو لە هەرێمی كوردستان بوژاونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوو ساڵی رابردوودا وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان هەبووە و پێویستمان بە بڕی بارانی زیاترە و دەشڵێت، “ئەمساڵ بەشێك لە سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بوژاونەتەوە”.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی دوو ساڵی رابردوو داهاتی ئاو لە ئاستی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیادیان نەكردووە، بەڵام بەشێك لە بەنداوە بچووەكەكانمان پڕبوون و ئاستی ئاوەكانیان زیادیكردووە.

لەبارەی مەترسییەكانی وشكەساڵی لەسەر هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆچوونی جیاواز هەیە و دوو ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان وشكەساڵی بووە و بۆ قەرەبووكردنەوەكەشی پێویستبوو ئەمساڵ تەڕبێت و تائێستا ئەو بارانانەی ئەمساڵ باریوە بڕەكەی زۆر زیاتر نییە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو و ئەگەر بەردەوام نەبێت زەرەر و زیانی هەیە.

ئاشكراشیكرد، كاریگەریی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو بەشێكی زۆری سەرچاوەكانی ئاوی لە هەرێمی كوردستاندا بوژاندووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین.. پێنج تیرۆریست كوژران

بابەتی دواتر

دوا بڕیاری بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share