گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی سارتە بەهۆی ناڕەزایی خەڵکەوە راگیراوە

بەهۆی ناڕەزایی دانیشتووانی ناوچەکە و گوندەکانی دەوروبەری گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی سارتە کە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجیی تورکی بەڕێوەی دەبات، ماوەی 10 رۆژە راگیراوە.

دانیشتووانی گوندی چڕە و گوندەکانی دەوروبەری ناڕەزایی دەردەبڕن لە دانەمەزراندنیان لە کێڵگەی نەوتی سارتە، بەوهۆیەوە ڕێگای گواستنەوەی نەوتییان لە کێڵگەی سارتەوە بۆ پاڵاوگەی کەڵەک و وێستگەی پەمپی خورمەڵە راگرتووە، بەوهۆیەوە ماوەی 10 رۆژە نەوت لە کێڵگەی نەوتی سارتەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر نەگواستراوەتەوە.

هەروەها دانیشتووانی ئەو ناوچەیە رێگرییان لە چوونی کارمەندانی کێڵگەکە کردووە بۆ سەر کارەکانیان و داوای دامەزراندنی بەشێک لە هاوڵاتییانی گوندەکە دەکەن لەو کێڵگە نەوتییەی سنوورەکەیان.

کێڵگەی نەوتی سارتە دەکەوێتە خوارووی زێی گەورە لە سنووری گوندەکانی چڕە و چنارۆک و گەرووی دەلالان و زەرگەزەوی لە سنووری ناحیەی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر.

کێڵگەکە لە لایەن کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجیی تورکییەوە بەڕێوە دەبرێت و بەرهەمی رۆژانەی لە 10 هەزار بەرمیلەوە لە ساڵی 2021 دابەزیوە بۆ  چوار هەزار بەرمیلی رۆژانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دابینكردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە گەیشتە ئەنجام و تەنها گواستنەوەی ماوە

پەرلەمانتارێك بە ئەنجامگەیشتنی هەوڵەكانی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، رێكارەكان تەواوبوون و تەنها گواستنەوەی…
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share