بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو (ژیان محەمەد) هاوژینی فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی.
لەمیانی بەشداریكردن لە پرسەكەدا، سەرۆك بافڵ لە نزیكەوە پرسە و هاوخەمیی گەیاندە بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستاندا.
سەرۆك بافڵ وتیشی، “خاتوو ژیان ژنێكی خەباتگێڕ و خۆڕاگربوو لە ڕۆژانی سەختی خەباتدا، لە خوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەكەیان بێت”.