وەزارەتی پەروەردە پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی مامۆستایانەوە بڵاوکردەوە

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مامۆستایانەوە وەزارەتی پەروەردە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانتان”.

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ 5ی 10 رۆژی جیھانیی مامۆستایانە و سبەی 6ی 10 رۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پرۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی خوێندکاران”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژە بەوە دەکات، “بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ”.

دەشڵێت، “پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا…
Total
0
Share