كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا و دەستیش بەسەر بڕێك لەو ماددانەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شاوێس تۆمەتبارێك بەناوی (ک.س.ر.) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر پێنج کیس ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و سێ شوشەی پایپ و چەندین کەلوپەلی تردا گیرا کە بۆ کێشانی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنران، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کرا، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بڕیاردرا بە راگرتنی بەپێی ماددە (26)ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانییانی چەکی کیمیایی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: هەمیشە…
Total
0
Share