نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، “دابەزینی نرخەكەی پەیوەندیی بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە نییە”.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوتی سپی، نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوت لە نێوان 140 بۆ 150 هەزار دیناردایە و چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

وتیشی، “دابەزینی نرخی نەوتی سپی بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو بەهۆی كەمبوونەوەی خواستە لە وەرزی هاویندا و ئەگەر لەگەڵ گازدا تێكەڵنەكرێت نرخەكەی دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share