بەهۆی بۆردوومانەوە ئاگر لە گوندێکی سنووری ماوەت کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە

بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ئاگر لە گوندی گەڵاڵە کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی کرد لە سنووری قەزای ماوەت و بەو هۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە.

وتیشی، ئاگرەکە تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی گوندەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

لەبارەی زیانەکانەوە کامەران حەسەن رایگەیاند، “ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ڕێكخستنەوەی داهات و چاكسازییەكان هۆكاربوون بۆ لابردنی لێبڕین

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە، هەنگاوەكانی چاكسازیی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەتایبەت ڕێكخستنەوە و كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان،…
Total
0
Share