ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کۆستاریکا تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یاریگای (استاد الثمامه) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی کۆستاریکا ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی حه‌وت گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی لویس ئێنریکی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ماتادۆر” له خوله‌که‌کانی 11، 21، 31، 54، 75، 90، 93 له‌لایه‌ن دانی ئۆلمۆ، مارکۆ ئاسینسیۆ، فیران تۆرێس(دووگۆڵ)، گاڤی، کارلۆس سۆلێر، ئه‌لڤارۆ مۆراتا-وه تۆمارکران.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا توانی له هه‌ردوو تایمی یارییه‌که‌دا کۆنتڕۆڵی ورده‌کارییه هونه‌رییه‌کان و یاریگا بکات و ده‌رفه‌تی سوپرازیان بۆ ڕکابه‌ره‌که‌یان نه‌هێشته‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه پله‌ی یه‌که‌می گرووپی پێنجه‌م، له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا ژاپۆن به هه‌مان ژماره خاڵه‌وه له‌پله‌ی دووه‌مدایه و ئه‌ڵمانیا کۆستاریکا به‌بێ خاڵ له پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌مدان.