چاڤی دەڵێت شەرم دەکەم

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە شەرم دەکات لەودۆخەى تێی کەوتون و پێیوایە دەبێت بە زوترین کات ڕیزەکانی خۆیان ڕێکبخەنەوە.

چاڤی هیواى خواست ئەم ئەنجامە کاریگەری لەسەر کلاسیکۆ دروست نەکات و پێویستە بە بردنەوە بێنە دەرەوە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان هیوایەکی کەمیان ماوە بۆ ئەوەى سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ ئەگەر نەتوانین لە ئینتەرمیلان ببەینەوە لە كامپ نو كەواتە شایستەی سەركەوتن نین بۆ قۆناغی داهاتوو

/ تایمی یەكەم باش یاریمان كرد بەڵام تایمی دووەم. بەهۆی هەڵەكانمانەوە باری دەرونیمان تێكچوو

/ ناتوانین لۆمەی هیچ یاریزانێك بكەین بەڵكو وەك تیپ شكستخواردوو بوین

/ پێویستە ڕیزەكانی خۆمان ڕێكبخەینەوە پێش كلاسیكۆ

/ ئازاری شكستەكانی ئەم وەرزەمان لەچامپیۆنزلیگدا لە هی وەرزی ڕابردوو زیاترە

/ پێویستە ڕەخنە لە خۆمان بگرین

/ من بەرپرسیاری یەكەمم دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكان بەلام بە ئەنجامەكەی نەخێر

/ هەڵەكردن لە لالیگا باشتر چارەسەردەكرێت وەك لە چامپیۆنزلیگ

/ ئینتەر لەڕوی جەستەییەوە زۆر بەهێزە

/ متمانەیەكی زۆرم بە دێمبلی هەیە

/ هیوادارم ئەم یارییە كێشە بۆ یارییەكەی كلاسیكۆ دروست نەكات و دەرونی یاریزانەكان تێكنەچێت

بابەتی پێشتر

پارتی پشتی لە كاندیدەكەی خۆی كرد و دەنگی پێنادات

بابەتی دواتر

ئالێگری هەشت یاریی لەبەردەمە بۆ چاکسازیکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share