کریستیانۆ لە سعوودیە نییە و پێشکەشی فرانکفۆرت کراوە

سەرچاوە عەرەبییەکان لەزاری ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانییەوە ئاشکرایانکرد، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی گەیشتووەتە شاری ڕیازی پایتەختی سعوودیە، بەڵام ئەو زانیارییانە بەدرۆخرانەوە.

بڵاوکردنەوەی هەواڵی گەیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ سعوودیە، سەرچاوەکەی ڕۆژنامەنووسێک بووە بە ناوی سانتی ئوانا، دواتر پۆست و زانیارییەکانی ڕەشکردووەتەوە، بەوەش سەرجەم میدیا بیانی و عەرەبییەکانی خستووەتە هەڵەوە.

ئوانا وێنەیەکی ساتی گەیشتنی کریستیانۆی بۆ فڕۆکەخانەی ڕیاز بڵاوکردووەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی یانەی یوڤانتۆس دەگەڕێتەوە کاتێک بەشداریی جامی سوپەری ئیتاڵیای کردووە لەو وڵاتە.

لە بەرامبەر ئەم زانیاریانەدا، ئاکسێل هێلمانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت ڕایگەیاندووە، “ڕۆناڵدۆ پێشکەشی ئێمە کراوە، هەستدەکەم یاریزانەکە پێشکەشی سەرجەم یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ کراوە.”

لێدوانەکانی هیلمان دەریدەخات، کە “دۆنی پۆرتوگال” لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکەدا ڕێککەوتنی نەکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا لەگەڵ زۆرینەیاندا دانوستاندنی کردووە.

بابەتی پێشتر

پیلێ دیسانەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە

بابەتی دواتر

"دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share