تەرمی ژنێك بە سووتاوی دۆزرایەوە

لە باشووری قەزای رانیە تەرمی ژنێك بە سووتاوی دۆزرایەوە، پۆلیسی راپەرین دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان بەمەبەستی زانینی ناسنامەی دەستپێكردووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەشتاییەكانی خوار قەزای رانیە و نزیك لە بەنداوی دوكان تەرمێك لە رەگەزی مێ تەمەن نزیكەی 45 ساڵ دۆزرایەوە.

وتیشی، “قوربانییەكە سووتێندراوە و خراوەتەژێر گڵ”.

دوای دەرهێنانەوەی تەرمەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، رەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراوە بەمەبەستی توێكاری و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، وەك ئەوەی شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، “تەرمەكە نەناسرایەوە و ناناسرێتەوە” دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە بەمەبەستی زانینی وردەكاریی تاوانەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى بۆ پارتى: بەرهەم ساڵح بە ڕەزامەندیی زۆر لایەنی كوردستانی و ‏عێراقی كاندیدكراوەتەوە

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، پێشوەخت پارتی ‏دوور لە یەكڕیزیی كوردستانی، لەگەڵ چەند لایەنێك…
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share