ڕیاڵ مەدرید دەرگای لە کریستیانۆ داخستووە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی خەون دەبینێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام یانەکە دەرگای بۆ نەکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەبارەی دەنگۆکانی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەوەی ڕوودەدات خواستی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەرە کە پێیوایە گەڕانەوەی کریستیانۆ سوود بە پێکهاتەکەی دەگەیەنێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئیدارەی یانە بەهیچ شێوەیەک بەو گواستنەوەیە قایلنین و پێیانوایە سەردەمی کریستیانۆ لە مەدرید کۆتاییهاتووە.

یانەی یوڤانتۆس دووچاری قەیرانی دارایی بووە، لەڕێگەی فرۆشتنی ئەستێرەکانەوە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەدات، بۆیە گواستنەوەی کریستیانۆ بە بڕی 62 ملیۆن یورۆ بۆ هەر یانەیەکی دیکە بەدوور نازانن، ئەگەر لەمیرکاتۆی هاوینەشدا ئەو هەنگاوە نەنێن، ناچاردەبن لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەستبەرداریببن.

هەندێک لە سەرچاوە ئیسپانی و ئیتاڵییەکان پێیانوایە، کریس ئەم وەرزەش لە خولی ئیتاڵیا بەردەوامدەبێت، وەرزی داهاتوو هاوشێوەی مێسی پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
زیاتر ببینە

له‌ دووه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ له‌ ڤیاڕیاڵی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 15ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.…
Total
0
Share