دوو كەس بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركران

دوو تۆمەتبارەكە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە دوو چالاكیی جیای هێزەكانیاندا دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چالاكییەكدا و دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتنی تۆمەتبارێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابلەوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە تێیدا تۆمەتبارێك هەستاوە بە كوشتی ئامۆزایەكی و هەڵاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان راسپێردرا كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.

دوای لێكۆڵینەوە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتبار (ح.ع.ف.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

لە چالاكییەكی دیكەی بنكەی پۆلیسی سیتەك، بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبار (ه.ه.أ.) دەستگیركرا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لە بنكەی پۆلیسی چەرموو- سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

بابەتی پێشتر

واشنتن پۆست: زیاتر لە یەک لەسەر سێی گەورە ڕێکلامکەران کارەکانیان لە تویتەر ڕاگرتووە

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین بەهادین: جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا پشتگیریكردنی بكوژە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share