كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە كاتەكانی سبەی شەودا ئەگەری گۆڕانكاری و نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەی گەرمی لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە کاتەکانى شەو درەنگ ئەگەرى نمەباران هەیە لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

كەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 35 پلە، سلێمانی 34، دهۆک 35، زاخۆ 36، هەڵەبجە 35، کەرکوک 39، سۆران 33، حاجی ئۆمەران 22 و گەرمیان 40 پلە).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
زیاتر ببینە

دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە دەكرێتە پسووڵە و خزمەتكردنی هەڵەبجەش درایە لیژنە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ جێبەجێكردنی ‏بڕیارەكانی خزمەتكردنی هەڵەبجە، لەبارەی مووچەی مانگی دووشەوە دڵنیایی دەدات…
Total
0
Share