لە كەركوك و پارێزگاكانی عێراق دەوام كەمكرایەوە

شاری كەركوك

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەوام لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمكرایەوە.

ئەمیندارێتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەوامی فەرمی لە مانگی رەمەزاندا بۆ ماوەی كاتژمێرێك كەمدەكرێتەوە.

بڕیارەكە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق جگە لە شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

لەسەر ئاستی هەرێمیش پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا کاتی وانەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک کەمبکرێنەوە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی بڕیاریدا کاتەکانی دەوام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمبکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی لامەركەزییەتە.. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی پەرلەمان دوو یاداشتی پەرلەمانتارانی نەخستە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان زیادكردنی دوو بڕگەی بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ نەخستە كارنامەی دانیشتنەكەیەوە، كە تایبەت بوون بە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی…
Total
0
Share