وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی وادەی دابەشكردنی نەوتی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە دابینكردنی شەش ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندنی حكومی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان و پڕۆسەكەش لە سبەینێوە دەستپێدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕیاردرا بە دابینكردنی شەش ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندنی حكومی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سبەینێوە دەستپێدەكات، پێویستە سەرجەم لیژنەكانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەكانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی رێگەپێدانی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە كوالێتیی نەوتی دابینكراو بۆیان، هیچ جۆرە نەوتێك وەرناگیرێت بەبێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتیی سامانە سروشتییەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەندبن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە(561) لە 24ی 11ی 2022 چونكە راستەوخۆ پەیوەندیی بە سەلامەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زیاتر لە حەوت هەزار ناوەندی دەنگدان دەكرێنەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share