چ كاتێك قاوە زیانبەخشە؟

پزیشكێكی پسپۆر ئەو كاتانە ئاشكرادەكات كە تیایدا خواردنەوەی قاوە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

دكتۆرە ئۆكسانا میخایلۆڤا، پزیشكی پسپۆری بواری رژێنەكان دەڵێت، باشترە قاوە نەخورێتەوە لە كاتی سەرئێشە، گێژبوون و هێڵنجدان، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زیادبوونی ژمارەی لێدانەكانی دڵ و وروژاندنی كۆئەندامی دەمار.

ئەو دەڵێت، “ئەگەر نیشانەكانی وەك سەرئێشە، گێژبوون و هێڵنجدان پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێنەوە بێت، خواردنەوەی كافایین لەم بارودۆخانەدا رەنگە مەترسیدار بێت، چونكە دەبێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و لێكەوتەكانی دیكەی پەیوەست پێوەی”.

ئەو پسپۆڕە دووپاتیشیدەكاتەوە، دەشێت كافایینەكە ببێتە هۆی كەڵەكەبوونی دۆخی دژواری دەمارەكان، دوودڵی و تێكچوونی خەو. سەرەڕای ئەوەش خواردنەوەی قاوە باش نییە لە دۆخی ناڕێكی لێدانی دڵ و زیاد لێدانی. ئەگەریشی هەیە كاریگەریی دەرمانە بەكارهێنراوەكان كەمبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی نیشتمانیی نەمام چاندن لە هەرێم ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share