چوار رێگەی سروشتی و کاریگەر بۆ رێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ

زۆرینەی خەڵک چ ژن چ پیاو، هەوڵدەدەن قژیان بەهێز و بریقەدار بێت، چونکە ڕووخسار باشتر و گەشاوەتر دەردەخات، بەڵام زۆرێک رووبەڕووی هەڵوەرینی قژ دەبنەوە کە یەکێکە لە کێشە باوەکان و قورسترین کێشەکانی قژە.

لێرەدا چەند رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ دەخەینەڕوو:

1: مەساجکردنی بە زەیتی سروشتی، مەساجێکی زەیتی سروشتی بۆ قژ زۆر گونجاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە، مەساج ڕۆیشتنی خوێن بۆ تاڵەکانی قژ زیاد دەکات و ڕەگەکانی بەهێز دەکات، لەنێو ئەو زەیتانەی کە دەتوانرێت بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنرێت گوێزی هیندی، بادەم، زەیتون، زەیتی کاستۆر و ڕۆزماری.

  1.  ڕەشکە

ئەم پێکهاتە سروشتییە بووەتە جێی بایەخ بەهۆی کاریگەریی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵوەرینی قژدا، ئەم تۆوانە ئیسترۆجین و مادەی تری هاوشێوەی هۆرمۆنی مێینەیان تێدایە کە یارمەتیی گەشەی قژ دەدەن و یارمەتی بونیادنانەوەی تاڵەکانی قژ دەدەن.

جگە لەوەش پرۆتین و ترشی نیکۆتینیک دابیندەکەن کە هاوکات یارمەتی هاندانی گەشەی سروشتی قژ دەدات.

چۆنیەتی بەکارهێنانی: تۆوی ڕەشکە لە کوپێک ئاودا بۆ ماوەی شەوێک بهێڵەوە، بەیانیەکەی وردی بکە و بیکە بە هەویر، هەویرەکە بدە لە قژ و پێستی سەرت و بە ماسکێک و دایبپۆشە و بۆ ماوەی 40 خولەک بەجێیبهێڵە، ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک ئەم چارەسەرە دووبارە بکەرەوە.

  1.  ئاوی پیاز

لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی بەرزی گۆگردی تێدایە، ئاوی پیاز یارمەتیی باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات لە تاڵەکانی قژدا، بەم شێوەیە نوێی دەکاتەوە و هەوکردن کەمدەکاتەوە، بۆیە یەکێکە لە چارەسەرە سروشتییە کاریگەرەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ، هۆکارێکی دیکە کە ئەم بیرۆکەیە پشتڕاستدەکاتەوە ئەوەیە کە تایبەتمەندی دژە بەکتریای تێدایە، واتە بەرەنگاریی هەوکردنی پێستی سەر دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

4- چەوەندەر

جگە لەوەی زۆر تەندروستە بۆ جەستە، ئاوی چەوەندەر ماددەیەکی باشە بۆ تەندروستی قژ، بەو پێیەی توانای وەستاندنی هەڵوەرینی قژ و گەشەی تەندروست و گەشەی قژ دەدات. چەوەندەر کاربۆهیدرات و پرۆتین و پۆتاسیۆم و فسفۆر و کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی تێدایە: (B, و C) کە پێویستن بۆ قژێکی تەندروست و بەهێز.

شێوازی بەکارهێنانی بەم شێوەیە: ئاوی چەوەندەر بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە؛ هەروەها دەتوانیت لەگەڵ شەربەتی دیکە بخۆیتەوە، وەک: سپێناخ، کاهوو، گێزەر، توو و ئەوانی تر. بۆ ئەوەشی بە راستەوخۆ بیدەیت لە قژ، هەندێک گەڵای چەوەندەر بکوڵێنە و وردی بکە و دواتر لەگەڵ هەندێک خەنە تێکەڵیان بکە. کاتێک هەویرێک دروست بوو، بیدە لە پێستی سەر و با بۆ ماوەی 20 خولەک بیهێڵەوە، پاشان بە ئاوێکی زۆر بیشۆ.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی گڕکانێک مەترسیی تسونامی دروستدەکات

بابەتی دواتر

زانایەک چۆن باس لە ئەزموونی ژیانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆڤیچ دێتەوە

ڕوسیا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ دەستپێدەكاتەوە سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ ئاشكرایكرد، دەستدەكەنەوە بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ لەو…
Total
0
Share