دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە عێراق سەدەیەکە بەردەوامە

وەک لە سەروتاری ئەم ڕۆژنامەیەدا دەردەکەوێت، ساڵی 1935 پرسیاری تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران لە عێراق دزەیپێکراوە.

ڕۆژنامەی ئەلحاسد-ی عێراقی لە سەروتاری ژمارە 7یدا کە ڕۆژی 11ی حوزەیرانی ساڵی 1936 چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هاوکاتی نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندکاران، هۆشداری دەدات لە “دووبارەبوونەوە”ی هەڵە و کەموکورتی لە پرسیارەکان و دزەپێکردنیان هاوشێوەی ساڵانی پێشتر و دەڵێت، “ساڵی ڕابردوو پرسیارە گشتییەکان دزەیانپێکرابوو”.

ڕۆژنامەکە بوونی گرفت لە پرسیارەکان و دزەپێکردنیانی بە “گاڵتەجاڕی” ناوبردووە و دەڵێت، ئەو بابەتە بووەتە وێردی سەرزمانی هەمووان.

ماوەی چەند ڕۆژێکە دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوە گشتییەکان لە عێراق مشتومڕی گەورەی ناوەتەوە و ڕایگشتیی هەژاندووە. دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیركردنی چەند كەسێكی بە تۆمەتی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان ڕاگەیاندووە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆفێرێك ئەو كەسانە بە “كافر” ناودەبات كە سواری تەكسییەكەی نابن

شۆفێرێكی تەكسی ئایەتێكی “قورئانی پیرۆز” بەكاردەهێنێت بۆ كەمەندكێشكردنی سەرنشینان و ئەوەش كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە. وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە…
Total
0
Share