د. مەجید حەمەد ئەمین: یەكێتی مكوڕە لەسەر دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتدا

د. مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، “یەكێتی مكوڕە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتدا”.

ئەمڕۆ دووشەممە د. مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “تا یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاكنەكرێتەوە و دەنگی پێكهاتەكان بۆ نوێنەری راستەقینەی خۆیان نەبێت، بەشداریی هەڵبژاردن ناكەین”.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان، لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختیكردەوە، یەكێتی پێداگیرە لەسەر دادپەروەری لە دابەشكردنی داهات و بە سیستمكردنی دابەشكردنی مووچە و هاوسەنگیی هێز لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان لەیادنەکردووە

بابەتی دواتر

پێدری دەیەوێت ئەزموونی مێسی تاقیبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share