پێدری دەیەوێت ئەزموونی مێسی تاقیبکاتەوە

پێدری گۆنزالێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ستایشی لیۆ مێسی دەکات و دەڵێت: دەمەوێت ئەزموونی ئازارچەشتن بەرامبەر ئەو ئەفسانەیە تاقیبکەمەوە.

پێدری دەڵێت، “لیۆ مێسی باشترین یاریزانە کە لە ژیانمدا بینیبێتم، هەبوونی دەرفەتی یاریکردن لەگەڵیدا شەرەفێکی گەورەیە، هەمیشە هەڵوێستێکی گەورەی بەرامبەرم هەبووە، لەو ساتەوە کە ناسیومە زۆر باش مامەڵەی لەگەڵمدا کردووە .”

وە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “مێسی پێشتر ئامۆژگاری دەکردم، کە چۆن لە کاتی یارییەکاندا ئارام بم، پێی دەگوتین لە یاریگادا هەست بە ئازادی بکەن.”

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا دەڵێت، “ئەو تیپەی هیوادەخوازم لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ببمەوە، ئەرجەنتینە، دەمەوێت ڕووبەڕووی مێسی ببمەوە و لە بەرامبەریدا ئازار بچێژم، پێشتر ئەو ئەزموونەم نەکردووە و دڵنیام دەبێتە یادگاریەکی نایاب.”

بابەتی پێشتر

د. مەجید حەمەد ئەمین: یەكێتی مكوڕە لەسەر دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتدا

بابەتی دواتر

ئاراوخۆ کەی دەگەڕێتەوە؟ ئورۆگوای بڕیاردەدات..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share