لەکۆیە سێ ئەندامی خێزانێک و لە کەرکوک دوو کچ خنکان

لە دوو رووداوی جیاوازدا پێنج کەس لە ئاودا خنکان و سیانیان ئەندای یەک خێزانن لە قەزای کۆیە خنکاون دووانەکەی دیکە لە سنووری کەرکوک بووە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی سێ گردکانی سەربە قەزای کۆیە خێزانێک کە بەمەبەستی گەشتیاری چووبوونە ئەو ناوچەیە سێ کەسیان لە کاتێکدا مەلەیان کردووە لەناو ئاوی زێی بچووکدا خنکاون.

ئەو خێزانە لە ناحیەی قوشتەپەوە چوونەتە سێگردکان و ئەوانەی خنکاون سەرجەمیان ئەندامی هەمان خێزانن دوو کوڕ و باپیریان بوون.

هەر ئەمڕۆ لە گوندی تەل زەهەبی سنووری پارێزگای کەرکوک سێ کچ کەوتوونەتە ناو رووباری دیجلەوە و یەکێکیان رزگارکراوە، بەڵام دووانەکەی دیکە خنکاون.

تا ئێستا تەنها یەکێک لە تەرمی کچەکانی سنووری کەرکوک دەرهێنراونەتەوە و چوار کەسەکەی دیکە تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە و كۆڵنادەین

بابەتی دواتر

لەتیف نێروەیی: بەشێكی پارتی نایانەوێت لەگەڵ یەكێتی رێكبكەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share