کەشناسی هەرێم: سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە  ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سبەی سێشەمەم ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان”.

ئاشکراشی کردووە، “پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک تا دوو پلە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share