خێوەتی عەرەبە هاوردەكان لە پەڵكانە لادرا

عەرەبە هاوردەكانی گوندی پەڵكانە خێوەتی ناڕەزایەتییەكەیان لابرد كە ماوەی هەفتەیەكە رێگرییان لە جووتیارە كوردەكان دەكرد دروێنە دەستپێبكەن و خێوەتیان لەو سنوورە هەڵدابوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، دوای سەردانی لیژنە پەرلەمانییەكەی عێراق كە لە بەرژەوەندیی جووتیارانی كورد بڕیاردرا لە سبەینێوە دەست بە دروێنە بكەن، كەمێك پێش ئێستا عەرەبە هاوردەكان خێوەتەكانیان لە سنووری گوندەكە لابرد كە رێگارییان لە جووتیارە كوردەكان دەكرد.

ئاشكراشیكرد، لە سبەینێوە جووتیارە كوردەكان لە سنووری گوندی پەڵكانە دەست بە دروێنە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share