شەقامێکی سەرەکیی لە سلێمانی کرایەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتریی لە شاری سلێمانی کرایەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی کانوونی یەکەمی 2025، فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری، هەستا بە کردنەوەی هەردوو سایدی سەرەکیی شەقامی 100 مەتری.

ئەوەشی خستەڕوو، شەقامەکە بە ئاڕاستەی کەرکوک بەرەو رێگای قەرەداغ بەشێوەی راستەوخۆیە، هەروەها سایدی رۆیشتوو لە رێگای قەرەداغ بۆ تاسڵوجەوە، بەهۆی تەواونەبوونی پردی تاسڵوجەوە دەخرێتەوە سەر رێگای سلێمانی-کەرکوک.

باسی لەوەشکرد، هەرچەندە کاتی کردنەوەی تەواوی شەقامی 100 مەتری دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو، بەڵام بەهۆی داواکاری زۆری هاوڵاتییان و بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکە بەتایبەت بۆ بارهەڵگرەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەم بڕیارەیدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share