تەندروستیی سلێمانی: بۆ هەر رۆژێکی جەژن نزیکەی 40 تیمی تەندروستی لە شوێنە گشتییەکاندا ئامادەدەبن

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، ” بۆ هەر رۆژێکی جەژن نزیکەی 40 تیمی تەندروستی لە شوێنە گشتییەکاندا ئامادەدەبن”.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە رۆژی شەممەوە تیمە تەندروستییەکان لە شوێنە گشتییەکاندا بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەدەبن”.

باسى لەوەشکرد، بەیانیی زووی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان تیمەکانمان لە گۆڕستانەکان و، دواینیوەڕۆش لە چەندین شوێنی گشتیی سلێمانی دابەشدەکرێن.

سامان نادر وتیشی، “بەگشتی بۆ هەر رۆژێکی جەژن نزیکەی 40 تیمی تەندروستی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەتایبەت قەزاکانی دوکان، قەرەداغ و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دیکە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەئامدەباشیدا دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share